کاشما فاروق، رۆژنامەنووس
سەرەتا ئەگەر باسی زمان بکەین بزانین زمان بە بەمانا گشتییەکەی چییە، دەتوانین بڵێین زمان بریتیه له ئامرازی گوزارهکردن و گهیاندنی بریوڕا و راستییهکان بههۆی دهنگ و رهمزوهێماو ئاماژهکان( ئهو پێناسه باوه گشتییه بهو پێیهی دهنگهکان) بێژراو (رهمزهکان) نووسراو (دهگرتهخۆوه، لێ ئهسڵهکه ئهوهیه ئەمانەش بهشێکه له زمان ( ئهوهی دوایی زمانی)نووسراو (و ئاخاوتنی) بێژراو دهگرتهوه، زمان واته (language )به زمانی فهرهنسی زمان(langue ) پێدەوترێت و ئاخاوتن ( parole )دهگرتهوه، لێ له زمانی ئینگلیزی زمان ( لغه) ( language) و بۆ ئاخاوتن (speech) ههیه
یاخود دەتوانین. بڵێین زمان توانایەکە یاخود سیستەمێکی دەنگییە لە مرۆڤدا کە بەکار دەهێنرێت بۆ تێگەشتن لەیەکتری و ژیانکردن و بەڕێکردنی ژیانی ڕۆژانەی ئاسانتر کردووە. وەک لای هەمومان ڕونە جیاوازبوونی زمان و زۆری زمان وای کردووە کۆمەڵگای جیاواز دروستبێت، هەر زمانیشە وادەکات کۆمەڵگا جیاوازبوونی خۆی بسەلمێنێت، کەواتە جیاوازیی زمانی جیاوازی کۆمەڵەکانی دەردەخات.
سەرەتای دروستبوونی زمان، بیرو بۆچونی زۆری لەسەرە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە کە باس لە هاتنی ئادەم دەکات، هەر لەدوای دروستبوونی خودای گەورە توانای قسەکردنی پێبەخشیوە و هەر لە دوای ئەوەش سەرجەم دروستکراوەکانی زەمین و ئاسمانی بردۆتە لای هەر یەکێکیان ئەو ناوەی وەرگرتووە کە ئادەم پێیداوە؛ ناونانی ئەم ئاژەڵانەش بۆتە بەشێک ل
له رووی مێژووییهوه زمان به ئاستی ئاخێوهرهکانیهوه گرێدراوه، دهستهبژێر زمانی تایبهت بهخۆی ههیه له چوارچیوهی ههمان زماندا و عهوامهکهش زمانی تایبهت بهخۆیان ههیه به ناوی زمانه، ههروهها زمانی ئهدهبی یا فوسحه ههیهو ئهوهی دیکهش عامیهکهیهوبهوجۆره، ههروهها لهیهک زمانیش چهند زاراوهی لۆکالی ههیه بهپێی ناوچهکان، سهرجهمی ئهو لقانەش دهرئەنجام سهر به یهک زمانن.
ئامڕازهکانی راگهیاندن رۆڵی ههبوو لهمهڕ دیتنهوهی زمانێکی دیکهی سێیهم که پارسهنگی نێوان تاکهکهسهکان و توێژهکانه بهناوی زمانی رۆژنامهوانیی، ئهو زمانه بهشبهحاڵی خۆی پشکدار بوو له بڵاوکردنهوهی ( رۆشنبرییی و زانست و رۆشنای و هۆشیاریی سیاسی )لە ڕێگەی رۆژنامهوانیی نووسراو، ئەمە وێرای ههنده خاڵی نهرێییانه له سووک و ساناکردنی رۆشنبرییی و جاروبار شێواندنی.
بەم پێیە دەتوانین بڵێین زمانی راگەیاندن
ئەو زمانەیە لەسەر ئاستێکی فراوانی جەماوەر بڵاودەبێتەوەو بەکاردێت، هەروەها پردی پەیوەندییە لەگەڵ لقەکانی زانست و زانیاری وەکو پانتاییەکانی بازرگانی و پیشەسازی … لەبەرئەوەی بابەتی ڕاگەیاندن لەسەر کۆمەڵگەی زانیاری و زانستەکان وەستاوە.
زمان دابەش دەبێت بۆ سەر ئەمانەی خوارەوە :
1- زمانی پەخشانی ئاسایی : ئەمە شێوازێکە رۆژانە لەنێوان هاوڵاتیان بەکاردێت بۆدابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژ، بەبێئەوەی ڕەچاوی ئەم سنووربەندییە و جوانکارییانە بکەن کە زمانەکان لە چوارچێوە دەگرن.
2- زمانی پەخشانی زانستی : ئەم زمانەیە، کە لەسەر ڕاستییە زانستیەکان ساغدەبێتەوە بەبێ چاودێری و ڕەچاوکردنی لایەنی هونەری.
3- زمانی پەخشانی هونەری : ئەمە شێوازێکە، باڵایەک بەبەکارهێنەرەکانی دەبەخشێ لەبەکارهێنانی زمانی ئاسایی بۆ زمانێک کە بەهرەو ئەدەبی پێیدەبەخشێ و گرنگی بەدیاریکردنی شێوەزار و ڕێکخستنی ڕستەکان دەدات.
4- زمانی پەخشانی کردارەکی(ڕۆژنامەگەریی) : نێوانگیری دەکات لەنێوان زمانی پەخشانی ئاسایی و زمانی پەخشانی هونەری، لەزمانی پەخشانی ئاساییدا ئاسانکاری و هەڵکردن وەردەگرێ و لە زمانی پەخشانی هونەریش ئاستەنگیەکانی گوازارشتکردنی لێوەردەگیرێ.
گرنگرترین خاسیەتەکانی زمانی ڕاگەیاندن ئەمانەن :
1- روونی: باڵاترین شێوازی زمانی ڕاگەیاندنە لەهەمووشیان بەرفراوانترە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن لەلایەک و تایبەتمەندیەکانی جەماوەر لەلایەکی دیکەوە.
2- 2- سەردەمییانە (المعاصرە) : مەبەست لێی ئەوەیە وشەو ڕستەو پێکهاتەو گوزارشتەکانی لەگەڵ ڕۆحی سەردەم تەی بکەن، واتا لەگەڵ ڕیتمەکەی کۆکبن.
3- گونجان(الملائمە) :مەبەست لێی ئەوەیە زمان لەگەڵ ئامرازە بەکارهاتووەکان لەلایەکو جەماوەری ئارەستەکراو لەلایەکی دیکەوە گونجاوبێ.
4- هێزی ڕاکێشان ( الجا\بیە ) :مەبەست لێی ئەوەیە وشەکان توانایان هەبێ بۆدەربڕین و ئەنالیزەکردن و وەسفکردنی جۆشدار بەڕێگای کاریگەرو تەرفیهی، هیچ کەسێک نیە بەدیار ئامرازەکانی ڕاگەیاندنەوەبێ، کە ناوەرۆکێکی وشکو برینگیان هەبێ و بەتاڵبن لە هۆکارە سەرنجڕاکێش و جۆشدارەکان.
5- کورتکراوە یان بەکورتی( الاختصار):لەسروشتی ئامرازەکانی گەیاندنو خواستو حەزی جەماوەرەوە سەرچاوە دەگرێ، کە ناتوانن بەردەوامبن لە چاودێری بابەتی درێژ.
6- نەرمی نواندن ( المرونە) :مەبەست لێی ئەوەیە ( زمان) بتوانێ بەشێوەیەکی زنجیرەیی و بێ پچڕان بەسەر گوزارشتەکان لەبابەتە جۆراوجۆرەکان زاڵبێ، هەروەها مەبەست لێی ئەوەیە ئاستی جیاجیای هەبێ بۆئەوەی بتوانێ گوتارەکانی بگەیەنێتە زۆرترین جەماوەرو چارەسەری زیاد لەبابەتێکو کێشەیەک بکات.
7- فراوانی / پانتایی ( الاتساع): مەبەست ئەوەیە وشەكان گەورەبن بۆ ئەوەی پێداویستییە جیاجیاكان پڕبكەنەوە.
8- توانای گەشەكردن ( القابلیە للتگور) : رووخسارێكی گونجاوە بۆ زمانی ڕاگەیاندن، زمانی رادیۆ لە سییەكان وەكو زمانی پەنجاو شەستەكان نەبووە.
کەواتە زمانی زمانی ڕاگەیاندن دەبێت زمانێکی گونجاو ڕون بێت بە ئاسانی لە ڕێگەیەوە بتوانین هەقیقەتی ڕوداوەکانمان پێبڵێت، نەک لەڕێگەی بەکارهێنانی و گٶۆڕینی دەستەواژەکان ناوەڕۆکی پەیامەکان بشێوێنێت، لەڕێگەی گۆڕینی کانەوە ڕاستەوخۆ پەیام و ئاراستەی هەواڵەکە بە شێوەیەکی دیکە دەگاتە وەرگر، هەڵبەت ئەمەش بە بەرنامە و پلان دەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و سیاسەتی ئەو کەناڵە میدیاییە.
لەم ستوونەدا جیاوازی و کاریگەری ئەو دەستەواژانەتان بۆ دەخینە ڕوو کە هەندێک دەستەواژەکان بەو شێوەیە بەکار دەهێنن لەگەڵ سیاسەتی میدیایی دەزگاکەدا بگونجێت.
ستوونی ( ١ ) ستوونی ( ٢ )
ئاژاوە نانەوە – خۆپیشاندان
ئیسلامی موسوڵمان
قەسابخانە ڕوداوی کوشتن
بازرگانانی شەڕ هەڵۆکان
هەرەس نسکۆ
پڕوپاگەندە چرپە
هەڵە کەمو کوڕی
یاخیبوون مانگرتن
بەرهەڵستکار بیری جیاواز
تاوان دەسترێژی
ئاین نرخی گیانی
بەرزبوونەوەی نرخ جوڵێنەوەی نرخ
گیراو دەستبەسەر
قات و قڕی دەستپێوەگرتن
وڵاتە هەژارەکان وڵاتانی باشور
وڵاتە ڕۆژئاواییەکان وڵاتە دیموکراتییەکان
وڵاتە دواکەوتوەکان وڵاتە نوستوەکان
ڕۆژئاوا جیهانی ئازاد
سیخوڕ کەسی ناحەز
شەری سارد تەبای
شەڕی کەنداو تەنگەژەی کەنداو
بۆردوومانی ئاسمانی کردەی ئاسمانی
وڵایانی هاوپەیمان وڵێتە مام ناوەندییەکان
ڕژێمی دەوڵەتی
توندڕەو سەلەفی/ ئوسوڵی
زنجی ڕەش پێست
چاودێری چاپەمەنی ڕێنوێنی فەرمی
مەرج ڕێنوێنی
عەرەبەکانی فلستین فەلەستینییەکان
داوای لێکرد پێی راگەیاند
فەرماندان بڕیاردان
دەمە فڕی گفوتگۆ
شیوعی چەپرەو
دوژمانکاری کردەی سەربازی
جوو ( یەهوودی ) یەدی
توورەکەکانی چیا کوردی تورکیا
هێزی شەرکەر هێزی هاوپەیمانان
پیلان ڕێککەوتن
باکوری عێراق کوردستانی عێراق
هێرش کشان
تیرۆریست چەکدار
شەهید بوون کوژران
بەعەرەبکردن ڕاستکردنەوە ناسنامە
کردەی تیرۆریستی کردەی گیان بەخشین
کوردستانی تورکیا باکوری کوردستان
پاشەکشێکردن کشانەوە
ئەگەر تەمەشا بکەن بە وردی هەریەک لەم ستوونانە هەڵگری هەست و هەڵوێست و سیاسەتی دەزگا ڕاگەیاندنەکانن، بەڵام بەگشتی ستووونی ١ کاریگەری زیاترە لە ستتونی ٢ کە هەستی تێدا کەمترە، ئا بەم شێوەیە زمانی میدیا کاریگەری هەیە لەسەر شێواندنی پەیام و ناوەڕۆکی پەیامەکانیش.
زمان بۆ ڕاگەیاندن داتا دەستەبەر دەکات بۆ توێژینەوە و فێرکردن و هاندان و مەبەست، بۆیە کاریگەری زۆرە خەڵک هەموو ڕۆژ لە میدیاکانەوە دەبیستن و هەموو ڕۆژێک دەخوێننەوە، خەڵکی ناتوانن بە ئاسانی ئەو کاریگەرییە ببینن، بۆیە بە شاراوەی لەڕێگەی بەکارهێنانی دەستەواژەی مەبەستدارەوە ئاڕاستەی وەرگرە دەکات و پەیامەکان دەشێوێنێت، وەرگر بە قورسی دەتوانێت جیاوازی بکات لەنێوان هەواڵ و زانیرییەکان، کاتێک گوێی لەهەواڵێک دەبێت بەو شێوەیە وەریدەگرێت، بێ ئاگا لەوەی هەندێک کات ئەوە هەواڵ نییە تەنها پڕوپاگەندەییە، لەرێگەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە زمانەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی درووست دەکات لە بواری ( کەلتوور، سیاسەت، ژیانی کۆمەڵایەتی ) تاکەکان.
یاخود هەندێک کات لەڕێگەی بەکارهێنانی دەستەواژەی ناڕون و نامۆ، شێواندنی زانیاری لەڕوی تەکنیکی زمانەوە وەرگر تووشی تێنەگشتن و فریودان دەکات، هەریەک لە میدیاکان تایبەتمەندی و شێوەی قسەیی خۆی هەیە لەسەر ڕووداوەکان، بەڵام ئەمە مانایی ئەوە نییە دەبێت زمانی گواستنەوەی هەواڵەکانیان لەڕوی ناوەرۆکەوە جیاواز بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمایەکی پیشەی ڕۆژنامەوانی – زمانەوانی زانیارییەکان بگوازنەوە، واتا نابێت بێ هاوتای و شپرزی بەکارهێنان و گۆڕینی دەستواژەی زمانی ببیندرێت، ئەگەر لەسەر بنەما گستیەکانی ڕۆژنامەوانی لابدەن، خزمەتی مەبەست و ئامانجی سیاسی دیاریکراو بکەن، ئەوە ناچیتە چوارچێوەی کاری میدیایەوە. تەنانەت کاریگەری بەکارهینان و گۆڕینی ئەم دەستەواژانە بە شێوەیەکە میدیا زۆرجار شڵەژان و شێواندنی خواست لەڕوی دەروونیەوە لەسەر بە بابەتێک یان کارێک دروست دەکات. تێبینی بکە کە دەزگایەکی میدیایی خاوەن سیاسەتێکی جیاوازی کارە، کاتیک ڕوداوێک ڕوودەدات ڕوداوەکە ئەگەر ڕوداوێکی گشتی ە گرنگ بێت، بەڵام لەگەڵ سیاسەتی کاری ئەواندا یەک ناگرێتەوە، یاخود خزمەت بە سیاسەتی ئەوان ناکات، ئەوا لە ڕێگەی بەکارهینان و گۆڕینی دەستەواژەکانەوە هەست دەکەیت ئەم دەزگایە لەپێناو سیاسەتێکی دیارکراودا کار دەکات، نەک لەسەر بنەما ڕۆژنامەوانییەکان.
دەتوانین کاریگەری زمانی ڕاگەیاندن لەسەر شێواندنی ناوەرۆکی پەیامەکان بەم شێوەیە بخەینەڕوو:
١- نەهێشتنی گرنگی و بایخەی هەواڵەکە هەرچەندە گرنگ و ماندار بێت بۆ وەرگر.
٢- بەکارهێنانی وشەو دەستواژەی ناڕوون، یاریکردن بە زاراوە و وشەکان بۆ شێواندنی ئامانج و ناوەرۆکی هەواڵەکە.
٣- دروستکردنی ناونیشانی بەیەکداچوو، دورخستنەوەی زانیارییەکان و بۆ کۆتای هەواڵ و کەمی وردەکاری و زانیارییە گرنگەکان لە مانشێتدا.
٤- بێ نرخی و کەم گرنگیدان بە بابەتەکە.
٥- بە هەڵە وەسفکردنی ئەنقەس و گێڕانەوەی بابەتەکە بەشێوەیەکی ناپیشەی.
٦- دەرهێنانی ئەو سیفەتانەی لەو بابەتەدا جێگەی رەزامەندین بەهۆی گۆڕینی تەکنیکی زمانەوانی و گێڕانەوەوە.
—
پەراوێزەكان
دەستەواژە نوێیەکانی میدیا و پێوەندیپێکردن.
نووسینی : ێ.د. عبدلرحمان عزی
لا ٥-٦
—
https://hassanrwandizy.blogspot.com/2017/01/blog-post.html
پەنجەری تەیابەتی حەسەن مستەفا
بەرواری سەردانیکردن، ٨-٧-٢٠٢٠
—
د، عەبدولواحید موشیر دزەی
کاریگەری دەرونی لەبواری رگەیاندن
ل، ١٤٣- ١٤٤ – ١٤٥
—
https://xedeng.uoz.edu.krd/2020/02/21/زمان-چییە؟/
بەرواری سەردانیکردن، ٨-٧-٢٠٢٠
—-
http://govarikoch.com/Detail.aspx?id=5052&LinkID=3…
گۆڤاری كۆچ
بەرواری سەردانیکردن، ٨-٧-٢٠٢٠