جیاوازى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان

  • May 10, 2024
  • 68 Views
جیاوازى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان

نووسینی؛ بەهجەت ئەحمەد

شێوازى به‌رێوه‌بردن له‌ كه‌سێك بۆ كه‌سێكى تر، له‌ حزبێك بۆ حزبێكى تر ده‌گۆریت، به‌رمه‌بناى ئاستى هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتى و بوونى هه‌ستێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وى به‌تایبه‌ت بۆ گه‌لى كوردستان كه‌ تا ئێستاش له‌ قۆناغى خه‌باتى رزگاى نیشتمانى دایه‌، له‌م چه‌ند خاله‌ به‌ ئاشكرا جیاوازیه‌كان ده‌بینرێت:-

1- سه‌روك بافل به‌ گیانى خۆى هه‌رێمى كوردستان و سامانى غازى كوردستانى پاراست له‌ دواى هه‌لگیرسانى جه‌نگى روسیا و ئۆكراین به‌لام ئه‌وان هاتن ووتیان یه‌كێتى چى به‌شێكتان ده‌وێت بیبه‌ن به‌س رێگه‌مان پێبده‌ن با غاز هه‌نارده‌بكه‌ین سه‌رۆك بافل ده‌ریكردن، ئه‌وه‌ سه‌رى بگرتایه‌ ئێستا شتێك به‌ناوى هه‌رێمى كوردستان نه‌مابوو

2- كاك قوباد له‌ سالى 2021 رێكه‌وتنێكى زۆر باشی كرد پێش ده‌رچوونى بریارى دادگاى نێوبژیوانى پاریس له‌گه‌ل حكومه‌تى عیراق و له‌ چوارچێوه‌ى یاسای بوودجه‌ جێگیر كرا كه‌ ده‌بووه‌ سه‌رچاوه‌ى بوژانه‌وه‌ى ئابوورى كوردستان به‌لام له‌ كوردستان ئه‌وان رێگریان لێكرد نه‌یان هێشت بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن به‌لام خۆیان له‌ مانگى نیسانى 2023 دواى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم وه‌ك لایه‌نێكى بی ده‌سه‌لات چونه‌ بغداد و ئیمزاى راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێمان كرد هاوشێوه‌ى ریكه‌وتنى سه‌فوانى سالى 1991 دواى تێكشكانى سوپاى عیراق له‌ كوێت.

3- فراكسیونى یه‌كێتى سالێك پێش كۆتاى هاتنى ماوه‌ى ته‌شریعى خولى پێنجه‌م له‌ به‌روارى 2-11-2021 یاداشتى دایه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و داواى هه‌موارى یاسای هه‌لبژاردنى كرد تا له‌ماوه‌ى یاسایی خولى شه‌شه‌م هه‌لبژاردنى بۆ بكرێت جگه‌ له‌ پارتى سه‌رجه‌م فراكسیونه‌كانى تر پشتیوانیان كرد.

4- یه‌كێتى رۆژانه‌ كۆى به‌رهه‌مى غازى كۆرمۆر دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم له‌ زاخۆ تا گه‌رمیان ( هه‌ولیر 13 تانكه‌ر غازى شل، دهۆك 9 ، ئیداره‌ى سوران مانگانه‌ 72 تانكه‌ر سلێمانى 12 تانكه‌ر كه‌ ئیداره‌ى راپه‌رین و پارێزگاى هه‌له‌بجه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بره‌ غازه‌

5- كۆى به‌رهه‌مى غاز دابین كراوه‌ بۆ ناوخۆى هه‌رێم كۆى داهاته‌كه‌شی به‌ داهاتى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باوه‌ ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم

6- له‌ سنورى دهۆك و هه‌ولێر رۆژانه‌ نزیكه‌ى 310 هه‌زار به‌رمیل تا 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێت، نیوه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ قاچاخ ده‌روات بۆ توركیا و نیوه‌ى ترى ته‌خارن كراوه‌ بۆ چه‌ند پالاوگه‌یه‌كى حزبی داهاتى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانى ده‌روات بۆ ئه‌و پالاوگانه‌، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هیچ راپۆرتێكى نیه‌ له‌ داهاتى نه‌وتى بۆ گه‌رابێته‌وه‌ له‌ دواى راوه‌ستانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌ رێگه‌ى بۆرى.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو