وتەبێژی وەزارەتی نەوت: هێشتا لەگەڵ هەرێم نەگەیشتوینەتە رێككەوتن

  • May 11, 2024
  • 36 Views
وتەبێژی وەزارەتی نەوت: هێشتا لەگەڵ هەرێم نەگەیشتوینەتە رێككەوتن

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت هێشتا لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەگەیشتوینەتە رێککەوتن، بەڵام بەردەوامین لە گفتوگۆ. 

عاسم جیهاد، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا وتی”هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە قازانجی هەمو عێراقە.. دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان گرفتی تەکنیکییە.”

 وتەبێژی وەزارەتی نەوت وتیشی، “22 کۆمپانیای بیانی بەشداریی لە وەبەرهێنان لە بواری نەوتدا دەکەن.. لەبارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو