وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگهیاند، کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان، هەربۆیە سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن و، گرتنەبەری ڕێگەی سەربازی، هیچ ئەنجامێکی نابێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان له بهیاننامهیهكدا لهبارهی سزادانی سهركردهكانی باكوری كوردستان، له دۆسیهی “دۆزی كۆبانێ”، رایگهیاند، “بە نیگەرانییەوە، لە ئەنجامی 84هەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگەییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی باکوری کوردستان و تورکیا دەڕوانین، کە بەداخەوە توندترین سزای زیندانی، لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەردا بەسەریاندا سەپاوە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “باوەڕی نەگۆڕی ئێمە، کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان، هەربۆیە سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن و، گرتنەبەری ڕێگەی سەربازی، هیچ ئەنجامێکی نابێت، جگە لە قوڵترکردنەوەی کێشەکان و درێژەکێشانی دۆخی نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەکە”.