دادگای فیدراڵی عێراق له بارهی سكاڵایهكی مهسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ههرێم كۆدهبێتهوه کە تایبەتە بە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و كورسی كۆتاكان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ دادبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەبارەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە.
سکاڵاکەی مهسرور بارزانی، پەیوەندیی بە دوو خاڵەوە هەیە، رێکارەکانی دابەشکردنی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسییەکەی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
ئهمه لهكاتێكدایه رۆژی یەکشەممە 6ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە رێگەی بریکارەکەیەوە، پارێزەر ئەیاد کاکەیی، سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تۆمار کرد.