وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە بەكار‌هێنانی دەرمانەكانی گەورەكردنی ئەندامەكانی جەستەی ژنان

  • May 24, 2024
  • 64 Views
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە بەكار‌هێنانی دەرمانەكانی گەورەكردنی ئەندامەكانی جەستەی ژنان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات لەبارەی بەكار‌هێنانی دەرمانەكانی گەورەكردنی ئەندامەكانی جەستەی ژنان و پیاوان و چەند دەرمانێكی دیكە و دەڵێت لێكەوتی مەترسیدار لەسەر ئەندامەكانی لەش جێدەهێڵن.

كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، هاووڵاتییان ئاگاداری بەرهەمی ساختە بن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دوكانەكانی فرۆشتنی بەناو گیادەرمان، بەردەوام بانگەشەی هەڵە و چەواشەكارانە بۆ مەبەستی چارەسەركردن و كەمكردنەوە یان رێگریكردن لە نەخۆشی بۆ كۆمەڵێك بەرهەمدەكرێت، لەكاتێكـدا ئەو بەرهەمانە بەپێی پێوەرە زانستییەكانی رێكخستنە دەرمانسازییەكان رێگەپێدراو نین.

راشیگەیاندووە، ئەو بەرهەمانەی بەردەوام ریكلام و بانگەشەی پەسەندنەكراو و درۆینەی وەك چارەسەركردنی نەخۆشیی شەكرە و قەڵەوی و كێش كەمی و گەورەكردنی ئەندامەكانی جەستەی ژنان و پیاوان و لاوازیی سێكسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆدەكرێت، بەپێی راپۆرتی هەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی تاقیگەیی دامەزراوە گەورەكانی دەرمان، ئەو بەرهەمانە مەترسیدارن، چونكە ماددە و دەرمانی شاراوە یان قەدەغەكراویان بەبڕی زۆر تێدایە، سەرجەمیشیان لێكەوتی مەترسیداری تەندروستی لەسەر ئەندامەكانی لەش جێدەهێڵن.

داواشدەكات هاووڵاتییان تەنیا ئەو دەرمانانە بەكاربهێنن كە ستیكەری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانیان لەسەرە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو