سەروەر بەرزنجی:مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەردەم ئاڵەنگاری تازەدایە

  • June 2, 2024
  • 218 Views
سەروەر بەرزنجی:مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەردەم ئاڵەنگاری تازەدایە

گرفتی مووچە کۆتایی نایەت؟
دووبارەو چەند بارە گرفتی دووا کەوتنی مووچە سەری ھەڵدایەوە،بەجۆرێک وا دوومانگە تەواوی ھێزی پێشمەرگەو بەشێکی بەرچاو لەھێزە چەکدارەکانی ھەرێم مووچەیان وەر نەگرتووە.

لەتازەترین لێدواندا سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات گرفتی دارایی ھەرێم بارێکی قورسی لەسەرعێراق درووستکردووە،ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییە کە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەردەم ئاڵەنگاری تازەدایە.

لەلایەکی تر بەشێک لەئەندامانی فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بەشیعەو سونەوە بەتوندی دژی ئەوەن چیتر مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم بنێردرێت بەو شێوازەی ھەیە،لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت پێویستە بەپەلە کار لەسەر ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێت چونکە عێراق ڕازی نیە تاسەر بەبێ ئەوەی داھاتێکی پێویست لەھەرێمەوە بگات مووچە ھەناردەی ھەرێم بکە.

ھەموو ئەوانەی ناویان لەخۆ ناوە پسپۆڕی ئابووری لەوەتەی گرفتی دارایی ھەیە لە نێوان عێراق و ھەرێم دەڵێن فڵانە مانگ و فڵانە وەرز کۆتایی بەو کێشەیە دێت،بەڵام وا چەندین مانگ و ساڵ و وەرز ڕۆیشتن تاکە لێدوان و خوێندنەوەیەکی بەناو پسپۆڕانی ئابووری ھەرێم ڕاست دەرنەچوو،تا دێت گرفت و ئاڵەنگاری تازە دێتە ئاراوە لەنێوان ھەرێم و بەغدا.

ھەرچەندە باس لەوە دەکرێت ئەگەر نەوتی ھەرێم ھەناردە کرێتەوە بەشێکی بەرچاو لەگرفتەکان کۆتایان دێت،دەکرێت ئەوە تاڕادەیەک جێگەی بڕواکردن بێت،بەڵام بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیش کۆتایی نایەت بۆ کێشەکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر گرفتی مووچەو بەشی دارایی ھەرێم لە میزانییەی عێراق.

ئەوەی لەبارەی تەوتین و کردنەوەی کارتی بانکی بۆ مووچە خۆرانی ھەرێم باسدەکرێت ئەگەر مووچەخۆرانی ھەرێم کارتی بانکی لە بانکە حکومیەکانی عێراق بکەنەوە کۆتایی دێت بە گرفتی مووچە،ئەو بابەتە ھەرگیز ڕاست نییەو قەت بەو ھەنگاوە کۆتایی نایەت بە گرفتی مووچە،دووای ئەو بابەتەش گرفت و ئاڵنەگاری تازە دێتە ئاراوە،تا ئێستا حکومەتی ھەرێم سورە لەسەر ئەوەی زۆرینەی مووچە خۆرانی ھەرێم لەڕێگەی ھەژماری من مووچە وەرگرن و پڕۆسەی کردنەوەی ھەژمار بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم بەردەوامەو باس لەوە دەکرێت ئەگەر بانکە حکومییە عێراقییەکانیش ھەژمار بۆ مووچە خۆران درووستکەن دەبێت لەڕێگەی ھەژماری منەوە پڕۆسەکە ئەنجامدەن.

عێراق نایەوێت ھەرێم بگەڕێتەوە سەردەمی بەھێزی لەڕووی دارایی و سەربازی،بۆیە بۆ لاوازکردنی پێگەی ھەرێم گرفتی بۆ گرنگترین و بەھێزترین پێگەی ھەرێم درووستکردووە کە بواری سەربازیە،گرفتەکە تەنیا ئەوە نیە ھەرێم لیست و کۆدی ژمارەی سەربازی بۆ بەغدا بنرێرێت بەڵکو دەیەوێت گرفتی گەورە بۆ بواری بەرگری و سەربازی ھەرێم درووستکات.

ھەرچیەک بێت گرفتەکانی ھەرێم و بەغدا ئەگەر لە ئێستادا
چارەسەریش کرێن،لەداھاتوو بە ستایلی جیاواز سەر ھەڵدەدەنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو