بەپێی ریزبەندی زانکۆکانی جیهان، زانکۆی جیهان لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەکەمدایە و لەسەرئاستی عیراقیش لە پلەی سێهەمدایە.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە نوێترین وەشانی ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، کە وێبسایتی کلاریڤێت (Clarivate) بۆ سایتەیشن لە وێبساینس (WoS: Clarivate Analytics) ئەنجامیداوە، زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عیراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیهان هەنگاوی گرنگیان بەرەو پێشەوە ناوە و دەسکەوتی زانستیی گرنگیان تۆمار کردووە.
هاوکات لەو ریزبەندییەدا، کە رۆژی هەینی 31ی ئایاری 2024 بڵاوکراوەتەوە، تایبەتە بە بەرهەمی زانکۆکان لە نێوان ساڵانی (2019-2023)، لەسەر ئاستی عیراق (86) زانکۆ و دامەزراوەی زانستی لە ڕیزبەندییەکەدا ناویان لە لیستەکەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش (15) زانکۆ تۆمارکراون، کە (10) زانکۆی حکومی و (5) زانکۆی تایبەتن، ئەوە لە کاتێکدایە لە وەشانی پێشتر تەنها (13) زانکۆ ناویان هەبوو.
بەپێی ریزبەندییەکە زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەکەمە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی سێیەمدایە.