دەستبەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گیرا

  • June 13, 2024
  • 52 Views
دەستبەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گیرا


بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گرت.

ئەمرۆ پێنجشەممە، بەرواری 13ی 6ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمی بنکەی KMCA لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ.

باسی لەوەش کردووە، دەرمانە دەستبەسەرداگیراوەکان هۆڕمۆنیی بوون، قاچاخچییەکان لەناو کارتۆنی بەرهەمی جوانکاریدا شاردبوویانەوە بۆئەوەی فێڵ لە تیمەکانی پشکنینی فڕۆکەخانە بکەن تاوەکو رێگەیانپێبدرێت کە دەرمانەکان لە فڕۆکەخانە ببەنە دەرەوە، بەڵام تیمی KMCA لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئەزموون و شارەزایی خۆیان، پاکەتی بەرهەمەکانیان پشکنی، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە بەرهەمەکان دەرمانی هۆڕمۆنین، دەستیانبەسەرداگرتن.

لەو بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە دەرمانی بێ ستیکەر و نایاسایی، چونکە دەرمانە نایاساییەکان بە رێگا و رێکاریی زۆر مەترسیدار هاوردەدەکرێن کە تەندروستیتان دەخەنە مەترسییەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو