عێراق دوا وادەی داخستنی كەمپەكانی ئاوارەكانی لە سلێمانی راگەیاند؛ “لە هەولێرو دهۆك ئەو كارە قورسە”

  • June 14, 2024
  • 93 Views
عێراق دوا وادەی داخستنی كەمپەكانی ئاوارەكانی لە سلێمانی راگەیاند؛ “لە هەولێرو دهۆك ئەو كارە قورسە”

ئیڤان فایەق جابرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانەی تاوەكو ئێستا نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان دەگاتە 28 هەزار خێزان و سەرجەمیان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستانن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، كاركردن بەردەوامە بۆ داخستی كەمپەكانی پارێزگای سلێمانی بەتەواوەتی تاوەكو 30ی ئەم مانگە، ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە كەمپەكانی ئەو پارێزگایەن دەگاتە 3 هەزار خێزان.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتویەتی، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر لە ئێستادا قورسە، چونكە رێگە بە كارمەندانی وەزارەتەكەمان نادرێت بچنە ئەو كەمپانە.

بەقسەی ئیڤان فایەق جابرو، میكانیزمی تۆماركردنی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوە لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوە دەبێت لەلایەن ئاوارەكەوە كە تێیدا ئەوە دیاری دەكات كە ئاخۆ دەیەوێت لە كەمپەكە بمێنێتەوە یان دەیەوێت لەو ناوچەیەی كەمپەكەی لێیە نیشتەجێ ببێت، یاخود دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكەی خۆی.

وەزیری كۆچ و كۆچبەران وتویەتی، وەزارەتەكەیان كەناڵی دیكە بەكاردەهێنێت بۆ پەیوەندیی لەگەڵ ئاوارەكان لە پارێزگای دهۆك ئەوەش لەڕێگەی نوسینگەكەیانەوە لەو پارێزگایە، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە تیمێكە كە بەشێوەیەكی بەردەوام لە كەمپەكان كار بكات بەمەبەستی كارئاسانیكردن بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو