توركیا لەمساڵدا 833 بۆردومانی لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە

  • June 15, 2024
  • 42 Views
توركیا لەمساڵدا 833 بۆردومانی لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە

 كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT)ی ئەمریكی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد”لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی 6ی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.”

بەپێی قسەی كامەران عوسمان هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بون:

پارێزگای دهۆک: 365، هێرش و بۆردومان.

پارێزگای هەولێر: 356، هێرش و بۆردومان.

پارێزگای سلێمانی: 102، هێرش و بۆردومان.

پارێزگای نەینەوا: 10، هێرش و بۆردومان.

كامەران عوسمان ئەوەشی خستۆتەڕو”بەتەنیا لەماوەی دو ڕۆژی ڕابردودا، سوپای تورکیا 27 بۆردومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.”

ئاماژەی بەوەشداوە”بەتەنیا لەم ساڵدا، 8 هاوڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم شەهیدبون.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو