زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردوە

  • June 17, 2024
  • 54 Views
زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردوە

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای رەسمی پارتی وت، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە رۆژی عەرەفە و دو رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشوری عێراق لە رێگەی بازگەی شێراوە رویان لە هەولێر كردوە.

وتیشی: ژمارەی گەشتیاران بۆ هەولێر بەراورد بە ساڵانی رابردو زیاترە، پێشبینیش دەكرێ بۆ ئەو دو رۆژەی جەژنی قوربان كە لەبەردەمماندا ماوە، رێژەی گەشتیاران بۆ هەولێر زۆر لەو ژمارەیە بەرزتر ببێتەوە.

نەریمان فازڵ هەروەها وتی: تەواوی هۆتیل، مۆتێل، گوندە گەشتیارییەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر لە توانایاندا بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکەن و پشوەكانی رۆژانی جەژن و تەواوی رۆژەكانی تریشیان لە كەشێكی گونجاودا بەڕێ بكەن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم تیم و بنكە گەشتیارییەكان لە دەروازە و شوێنە گەشتیارییەكانی سنوری شاری هەولێر بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران ئامادەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو