وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بەردەوامی دابەشكردنی ئەو چوار ملیۆن دینارەی بەسەر ئەو خێزانانەدا پشتڕاستكردەوە كە لە ئاوارەبون دەگەڕێنەوە، هاوكات ئاماژەی بە سوربونی سەرۆك وەزیران كرد بۆ گەیاندنی بە هەمو خێزانە تۆماركراوەكان.
ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “دابهشكردنی ئەو چوار ملیۆن یارمەتییە بهسهر ئهو ئاوارانهدا بەردەوامە كه دهگهڕێنه شوێنهكانی خۆیان، هیچ كاریگەری لەسەر نییە له بودجەدا”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران كاردەكات بۆ دابینكردنی ئەو یارمەتییە ڕاستەوخۆ لە كاتی گەڕانەوەی خێزانەكان لە كەمپەكان.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دهڵێت، “ئەو خێزانانەی لە كەمپی هەولێر و دهۆك نیشتەجێن لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی ڕەسەنیان ئەو یارمەتییەیان بۆ دابین دەكرێت”.