لە ڕۆژانی جەژندا 7 کەس خنکاون

  • June 21, 2024
  • 47 Views
لە ڕۆژانی جەژندا 7 کەس خنکاون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری رووداوەكانی چوار رۆژی جەژنی ئاشكرا كرد، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:-

بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دانرابوو بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوولاتیان ، پلانەکان وەک خۆی بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ کرا. لێرەوە دەستخۆشی و سوپاسی هەموو بەرێزان ( بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندان )ی گشت بەرێوەبەرایەتییەکان دەکەین کە لە ماوەی ئەم چەژنە لە ئەرکی تەواو دەبوون بۆ پاراستنی هاونیشتیمانیان .

ئاماری رووداوەکانیش بەم شێوەیە بوو :

١- کۆی گشتی رووداوەکان ( ٤٠٤ ) رووداوبوون کە بەتەنیا ( ٣٤٨ ) رووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاوولاتیان گەیاندووە .

٢- ( ٧ ) حاڵەتی خنکان لە ئاو بەم شێوەیە ( ٢) کەس لە پارێزگای سلێمانی ، ( ٢ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، ( ١ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، ( ٢ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .

٣-( ٥ ) کەس رزگار کراون لە خنکان .

٤-( ١ ) حاڵەتی هەلدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رویداوە بەداخەوە گیانی لەدەست داوە تا ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە خاوەنی دیار نیە .

بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو