سبەى تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەستپێدەکات

  • June 22, 2024
  • 41 Views
سبەى تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەى بە بەشداری ٢٩ ھەزار خوێندکار تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە دەستپێدەکات، دەشڵێت، داوا لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیش دەکەین ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران فەراھەم بکەن و ئارامی خۆیان و ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیش بپارێزن.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پارێزگاکە لەبارەى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ـی ئامادەى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەى یەکەشەممە ٢٣ـی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئادەیی دەستپێدەکات و لە پارێزگای سلێمانی ٢٩ ھەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

دەشڵێت، داوا لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیش دەکەین ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران فەراھەم بکەن و ئارامی خۆیان و ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیش بپارێزن.

باسى لەوەشکردووە، داوا لە خوێندکاران دەکەین خۆیان بەدووربگرن لە تێکدانی ئارامی ھۆڵەکان و ھەڵگرتنی چەک و ئامێری بڕەڕ و ھەڵگرتنی ئامێری زیرەک کە بەکاردەھێنرێت بۆ گزی وەک مۆبایل و قەڵەم کە کامێرای تێدایە یان کاتژمێری زیرەک و بلوتوس، چونکە ڕەنجی ساڵێکیان بەھەدەر دەبات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو