ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی رۆژانی جەژنی قوربانو پشووەکان، 159 هەزارو 583 گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیو دەوروبەرییان کردووەو بەراورد بەجەژنی قوربانی ساڵی رابردو، 60 هەزار گەشتیار زیادیکردووە.
وتیشی، لەو رێژەیەی زیاتر لە 90%ـی گەشتیاران لەناوەڕاستو باشوری عێراقەوە هاتونەتە سلێمانی، نزیکەی 10%ـی میوانان لەرۆژهەڵاتی کوردستانو وڵاتانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بازگەکان، دەروازەی سنوریو فڕۆکەخانەوە ڕویانکردووەتە شارەکە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی هاتنی گەشتیاران بۆ خاوەنکارانو کاسبکارانی سلێمانی بەنزیکەیی بە 32 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.