وڵات_میدیا #کوردستان
هـەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان ، ھەڵبژاردنێکی جیاوازتر دەبێت بەراورد بەو ھەڵبژاردنانەی لەڕابردوودا ئـەنجامدراوە لەڕووی :-
•ژمارەی دەنگدەران و دەنگدەری نوێ
•کورسی پەڕلەمان و کۆتاکان
•بازنەکانی ھەڵبژاردن
•سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردن لەلایان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی بەغداد
لەھەموو قۆناغێکی دیموکراسی ھەڵبژاردن کۆمەلێک دەرفەتی نوێ دروست دەکات و گۆڕانکاری گەورە لە پڕۆسەی سیاسی و چۆنیەتی ئـیدارەدانی وڵات دەھێنێتە ئـاراوە .
لە هەڵبژاردنی ئـەمجارە بەکۆمەلێک گۆڕانکارییەوە نزیک دەبینەوە ، بەڵام لەھەمووی گرنگتر ئـەوەیە پڕۆسەی ئـیدارەدانێکی سەرکەوتوو لەگەڵ واقیعیەتی ژیانگوزەران و ڕەوشەی ناوچەکە دروست ببێت . لەئـێستادا ھەرێمی کوردستان بەدوو کێشەی سەرەکییەوە دەنالێنیت :-
١-واقیعیەتی ژیانگوزەران لەھەرێمی کوردستان وەک پێویست نیە ، لەڕووی مووچە و ھەڵی کارکردن و ڕێژەیی بێکاری و شایستە داراییەکان کە سەرچاوەیی سەرەکین بۆ بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان ، کە ئـەمەش گرفتی بۆ ژیان و کۆمەڵگا دروستکردووە .
٢-بەھۆی پێگەی جیۆپۆلەتیکیەوە ، ململانێی زلھێزەکان و جەنگی ناوچەکە لەسەر ئـاستی ئـیقلیمی و نێودەوڵەتی ئـەو ھەڕەشە تازەیەن کە کاریگەری دروست دەکەن لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان .
بۆیە ھەڵبژاردن لەم قۆناغە دەتوانێت ڕاگوزەر بکات بەرەﻭ قۆناغێکی تر، جگە لەوەی پێکھاتەیەکی نوێی حکومڕانی ھەڵدەبژێرێتەوە و ھەیکەلیەتی حکومەتی نوێ دروست دەکات، پێویستە ھەوڵ بۆ بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان بدات و بەرەو باشی بچێت و لەلایەکی تریش خۆبەھێزکردنەوە و ڕێکخستنی گوتاری سیاسی دروست بێت لەسەر ئـاستی نێودەﻭڵەتی کورد خاوەنی گوتاری نیشتمانیانەی خۆی بێت لەبەرامبەر ھەر ئـەگەرێکدا بۆ پاراستنی ئـەزموونی سیاسی و بەرژەوەندی گشتی گەڵ .