وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە دەدرێتە دادگا

  • June 29, 2024
  • 55 Views
وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە دەدرێتە دادگا

حاڵه‌ته‌كانی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆی‌ ته‌قه‌كردن له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی‌‌و تیك تۆك به‌تایبه‌تی‌ زیادیكردووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت، هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لەتیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاوبکاتەوە، لەلایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌شڵێت، بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژارندی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو