سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کاتی بۆ دروستکردنی خانوو لە زەوی ھێزە ئەمنییەکان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەسەرپەرشتی لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئیمزا بۆ مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کاتی بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون بۆ بەشێک لە زەوی ھێزە ئەمنییەکان کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا ١٣ ھەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ ڕێگەپێدانی مۆڵەتی کاتی نیشتەجێبوون بۆ ھێزە ئەمنییەکان.