پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ‘هەژماری من’

  • July 3, 2024
  • 49 Views
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ‘هەژماری من’

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە، پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، ‘هەژماری من’.

ئاماژەی بەوەشکردووە، روونکردنەوەکەی دادگای فیراڵی ئەو مافە بنەڕەتییە دووپاتدەکاتەوە.

سەرۆکی حکومەت دەشڵێت: داوا لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.

مەسرور بارزانی لە لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، “ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی ‘هەژماری من’ خێراتر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ بکەین کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیۆن مووچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانکی. هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا دەدات و رێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی دیکە خۆش دەکات”.

دادگای فیدراڵی عێراق لە نووسراوێکدا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لەو بانکە حوکمی و ناحکومییانەی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە رێگەپێدراون و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو