هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ٩ تیرۆریستیان دەستگیرکرد

  • July 3, 2024
  • 100 Views
هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ٩ تیرۆریستیان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی ( ٩ )تیرۆریست ڕادەگەیەنێت، چەکداری گروپی تیرۆریستی (داعش) بوون.

دوای بەدەستهێنانی زانیاری ووردی هەواڵگری لەسەر ( ٩ )ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش، کە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون،
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا سەرجەمیان دەستگیربکرێن.

لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیکردەوە کەتۆمەتباران چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە بوون و بەشداریی چەندین کاری تیرۆریستی بوون و داواکراون بە ماددەی ( ٤ )لەیاسای تیرۆر، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕادەستی یاسا کراون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو