سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: گۆرانکارییەکان یاسایین و جێبەجێیان دەکەین

  • July 3, 2024
  • 43 Views
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: گۆرانکارییەکان یاسایین و  جێبەجێیان دەکەین

د. ئەحمەد یونس حاسود سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا راگرتنی گۆڕانکارییەکانی پارێزگاکە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت : “گۆرانکاریی یەکە ئیدارییەکان جێبەجێدەکرێن” .


راگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە رۆژی 3ی7ی 2024 بە ئیمزای د. ئەحمەد بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: “گۆڕانکارییەکان لە پارێزگاکە یاسایین و جێبەجێدەکرێن.”

لەچوارچێوەی ئەو گۆرانکاییە ئیدارییانەی سنووری پارێزگای نەینەوا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی قائیمقامی مەخمور و دوو بەرێوەبەری ناحیە وەردەگرێت.

راگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە کاتێکدایە کە دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق لە نوسراوێکیدا کە ئاراستەى ئەنجومەنەکەى کرد و  گۆڕانکارییەکانى 2ی7ی2024ی  ئەنجومەنەکەی راگرت.

لە راگەیەندراوەکە د. ئەحمەد یونس دا هاتووە کە:” بەپێی ماددەى 8 لەیاسای پارێزگا نەبەستراوەکان بە هەرێمى کوردستانەوە، ژمارە 21ـی ساڵى 2008ـی هەموارکراو، لە تایبەتمەندى ئەنجومەنى پارێزگاکاندایە، کە هەڵبژاردنى قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان، بەزۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنەکە بووە” .

دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو