مەسعود عەبدولخالق: كاك مه‌سعود له‌ڕاهی خوای ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ی

  • July 4, 2024
  • 94 Views
مەسعود عەبدولخالق: كاك مه‌سعود له‌ڕاهی خوای ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ی

له‌به‌یانه‌كه‌ی (ئیتاری ته‌نسیقی) هاتوه‌ ((له‌چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی خولیماندا به‌ئاماده‌بوونی بارزانی ڕێككه‌وتین كه‌ ته‌واوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی (به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه‌ وه‌ده‌ربنرێن)، ئەوەیان زۆر خراترە  لەوەى کە عێراقتان لەبەندى 7 دەرکرد، ئاگاداربە ئەوەى هاوپەیمانى بۆ کوردى کردوە بۆ هیچ میلەتێک نەکراوە، ئەو هەرێم و دەستورو فیدڕاڵى و تەوافوق و 71%ى بودجە و زۆرى تر بەرهەمى ئەوانە.

ئەوەى ئیمزات لەسەرکردوە ماناى وایە کوردستان دەخەینەوە بەر ڕەحمەتى ڕێکەوتنەکانى تورکیاو عیراق و ئیران. کە دەمێکە تورکیا بەدوایتى و هێزەکانیشى بۆ ئەو مەبەستە هێناوەتە کوردستان، هەر لەئەسڵدا نابوایە خۆت بەتاقى تەنها بەشدارى ئەو دانیشتنە بکەى، ئەمن پێمباشە  پەیوەندى هەریم و بەغدا چاک بێت، بەڵام مەترسیی ئەو هەڵبژاردنە وانەکەن خۆتان و هەرێم ئینتحار بکەن بەو بڕیاڕەو بەهێنانى سوپاى تورکیا .

پێمباشە خەڵکى ڕۆشنبیرو بیریارەکان و ئەکادیمیەکانى (پ، د، ک) خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بدوێن وەک پرسی رێفراندۆمەکە مەکەن بزانن دەرکردنى هیزە هاوپەیمانەکان بە دەنگى کورد خۆى ئەوە ئەولقە دارە دەبڕنەوە کە خۆیانیشى لەسەرە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو