ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دروست نیه كه‌سێك جوتیاری فیعلی نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، پسوڵه‌ی گه‌نم وه‌ربگرێت یاخود واسته بكات بۆئه‌وه‌ی زیاتر له ئیستحقاقی خۆی له پسوڵه‌دا بۆ بنوسرێت.
ئه‌نجومه‌نی فه‌توای هه‌رێم له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به فه‌توای ژماره 481 له 11/7/2019 حوكمی مامه‌ڵه كردنی به پسوڵه‌ی ڕاده‌ستكردنی گه‌نمی جوتیارانی رونكرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تێبینی كرا كه هه‌ندێك له هاوڵاتیان ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فه‌توایه خراپی به كارده‌هێنن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به پێویستی زانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ڕابگه‌یەنێت”.
یه‌كه‌م:
له روی شه‌رعییه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه، كه كه‌سێك جوتیاری فیعلی نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، پسوڵه‌كه وه‌ربگریت وه‌یا پێی بدرێت و ئه‌ویش دواتر بیفرۆشیته‌وه.
دوه‌م:
دروست نییه جوتیاری خاوه‌ن زه‌وی به ڕێگه‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی، یاخود به به‌كارهێنانی (واسته) و (به‌رتیل) هه‌وڵ بدات زیاتر له ئه‌ندازه‌ی زه‌ویه‌كه‌ی (استحقاق)ی له پسوله‌كه‌دا بۆ بنوسرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین ئه‌م بابه‌ته به هه‌ستیاری و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، و رێگری ته‌واو له كاری گه‌نده‌ڵی له‌م پرۆسه‌دا بكرێت.