مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵی نوێی کۆچیدا پەیامێکی بڵاودەکاتەوە

  • July 7, 2024
  • 44 Views
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵی نوێی کۆچیدا پەیامێکی بڵاودەکاتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێک ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت، هیواخوازین بەتەبایی ویەکڕیزیی نێوان هەموان گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی…

بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی (۱٤٤٦) وە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین

داواکاریین لەیەزدانی مەزن ساڵی نوێ هەروەک گۆڕانکاریی قۆناغی کۆچکردن، ببێتە مایەی ڕەوینەوەی گشت نەهامەتیەکان و خێرو خۆشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت

هیواخوازین بەتەبایی ویەکڕیزیی نێوان هەموان گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو