وڵات_میدیا #کوردستان
كێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند بۆ چارەسەر نابن ؟
كابینەی نوێی حکومەتی عیراق ، کابینەیەکی ھاوبەشە لەنێوان (کورد – شيعه-سونه) سەرەتای دروستبوونی حکومەت بەلێک تێگەیشتن و بەرنامەی ھەمەلایەنە بووە و کۆمەلێک خاڵی لێک تێگەیشتین نووسراوە بەڵام تاوەکوو ئـێستا دەبینین کێشەکان ھەر ماون و چارەسەر نەکراون . پرسیار ئـەوەیە، ئـایا کێشەکان بۆ چارەسەر نابن ؟
ھۆکاری سەرەکی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەندە کە لەسەر دوو پڕەنسیپ دەڕوات (١-کەلتوری سیاسی عیراقی / ٢-دیدگای حکومەتی ھەرێم ) .
- کەلتوری سیاسی :ئـەوەی بەغدا داوای دەکات بەردەوامی بە کەلتوری سیاسی خۆی دەدات چونکە حکومەتی عیراق کابینە لەدوای کابینە لەسەر ھەمان بۆچوونی ئـێستا ڕۆیشتووە کە داوای مەلەفی نەوت و داھاتە نەوتی و نا نەوتیەکان دەکات بەڵام ئـەوەی چارەسەری ئـەو کێشەیەی کردووە لە ڕابردوو ئـیتفاق و لێکتێگەیشتنی سیاسی بووە .
- ديدگای حکومەتی ھەرێم بۆ پرسی سەربەخۆیی دەسەڵاتەکان و دەسەڵاتی فیدڕاڵی بەڵام ئـەو داوایانەی حکومەتی ناوەند داوای دەکات بەھێزترن و پێویستە نیازپاکی و وەڵامی داواکارییەکان بدرێتەوە .
چارەسەر چیە لە ئـێستادا ؟
١-کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی کورد لە ئـاستی باڵادا بۆ ئـەوەی یەکگوتاری ڕوونی سیاسی کورد دروستبکرێت بۆ ھەموو کێشەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند .
٢-سەلماندنی نیازپاکی و جێبەجێ کردنی داواکاریەکانی حکومەتی ناوەند بەڕای گشتی بۆ ئـەوەی لای ھەمووان ڕوون بێت کەچی کراوە و چی پێشکەشکراوە .
٣-گوتاری سیاسی بۆ پاراستنی ھەڕەشی دەرەکەی بەتایبەت بەزاندنی خاک و لەشکرکێشی بەردەوام.
بەبۆچوونی من لەگرنگترین خاڵەکان لە ئـێستادا ھەنگاوی بۆ بنێرێت ئـەمانەن ، چونکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەبارەی کێشەکان زیاتر فراوان دەبن بۆیە پێویستی بە ھیمەت و ھەوڵی باڵا ھەیە بۆ ئـەوەی کێشەکان ڕێڕەوی ڕاستەقینە و چارەسەریانەی خۆی وەربگرێت . - تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/+T_2uNS6SGDY81Igc