رێبەر ئەحمەد: هەلی كار لە هەرێمی كوردستان یەكجار زۆرە

  • July 13, 2024
  • 98 Views
رێبەر ئەحمەد: هەلی كار لە هەرێمی كوردستان یەكجار زۆرە

 ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە رێوڕەسمی دەرچونی خولی یەکەمی ڕاهێنانی گەنجانی هەرێمی کوردستان و تاراوگە؛ لەوتەیەكدا وتی”سەرەڕای هەمو ئەو قەیرانانەی ڕوبەڕومان بونەوە، بەڵام هیچ کات درێغیمان نەکردوە لە پشتیوانی هیچ پرۆژەیەک، بە پرۆژەی داراییشەوە کە پاڵپشت بێت بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنیان.”

بەقسەی وەزیری ناوخۆی هەرێم هەوڵ هەن لە هەرێمی كوردستان بۆ “نائومێدكردنی گەنجان” و “دەبێت ئێوە زیرەکانەو هۆشیارانەتر ڕوبەڕوی ئەو هەوڵانە ببنەوە.”

رێبەر ئەحمەد وتیشی”ڕاستە کەموکوڕی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت خۆتان ڕادەستی ئەو شەپۆلانە بکەن کە دەیانەوێت کوردستانتان لا ناشرین بکەن.”

لەبارەی هەلی كارو سەقامگیریی لە هەرێمی كوردستان، وەزیری ناوخۆ وتی”سەقامگیری، هەلی کار و دەرفەتی پێشکەوتن لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لە زۆر لە شارەكانی وڵاتانی ناوچەکە باشترە.” 

وتیشی”ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی 100 هەزار ڤیزا بە دەستی کاری بیانی دەدەین، بۆیە هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەوەی بڵێین لە هەرێمی کوردستان هەلی کار نییە”. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو