زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ رەخساندنی هەلی کار ۆرک شۆپێک بۆ دەرچووانی چەند بەشێکی ئەنجام دەدات .
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە راگەیاندراوێكدا دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)ی کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی دووشەممە 15.7.2024 كاتژمێر 10ی بەیانی ۆرک شۆپێک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ هۆڵی پیرەمێرد ئەنجام دەدات.
لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، مەبەست لە ۆرک شۆپەکە رەخساندنی هەلی کارە بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 بۆ ئەم بەشانە:
کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری / بەشی ئەندازیاری گەیاندن
کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس
کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر