مقاوەمەی عێراقی داوای دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا و دەرپەڕاندنی سوپاکەی لە عێراق دەکات

  • July 18, 2024
  • 83 Views
مقاوەمەی عێراقی داوای دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا و دەرپەڕاندنی سوپاکەی لە عێراق دەکات

مقاوەمەی عێراقی لە پەیامێکی توند دا داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە ڕووی لەشکرکێشی تورکیا بوەستنەوە.

فەیلەقی وەعد سادق کە بەشێکە لە مقاوەمەی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت “لە کاتێکدا یادی عاشوورا دەکەینەوە، کە ئیمام حوسێن بە خۆشەویستییەوە بە پیر مەرگی خۆی چوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئیسلام، بەڵام لەم کاتەدا لە عێراق کە وڵاتی ئازادییەکانە بێدەنگییەکی سیاسی و حکومیی هەیە بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسان لە پشت کورسییەکانیانەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە”.

هەر لەو پەیامەدا باس لەوەکراوە، کورسی سەرۆکایەتی هیچ شتێک ناگۆڕێ ئەگەر ئێوە بێدەنگ بن بەرامبەر داگیرکاریی عوسمانیی و ناسراوە بە کۆمەڵکوژیی گەورەی وەك ئەرمەن و قوبروسیەکان.

وەعد سادق لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا داوا لە بەرپرسان لە شیعە، سوننە و کورد دەکات یان ڕوبەڕووی تورکیا ببنەوە، یان پۆستەکانیان چۆڵ بکەن بۆ ئەو کەسانەی دەتوانن دژی داگیرکاریی تورکیا بوەستنەوە.

هاوکات نمونەی ئەوە دەهێنێتەوە کاتێك ئێران بۆردومانی هەولێری کرد، چۆن هەموان بە دەنگ هاتوون، بەڵام ئێستا بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بێدەنگن، بۆیە داواش دەکەن باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەربکرێت و باڵیۆزخانەکەشیان لەبەغدا دابخرێت.

دەشڵێت “کونسوڵخانەکەشیان لە هەولێر دابخەن و نیشتمانپەروەریتان بسەلمێنن، ئەگەر نیشتمانتان هەیە وەك باسی دەکەن، یان بەو هێزەی کە زیاتر لە ملیۆنێك شەڕکەرە ڕوبەڕووی تورکیا بوەستنەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو