سیاسەتی گشتی یەکێتی لەسەر ئـاستی باڵا و ناوەخۆیدا خوێندنەوە بۆ دوو تەوەر دەکات :-
١-پەیوەندی یەکێتیی و مێژووی لەگەڵ کەرکوک.
٢-یەکێتیی و خوێندنەوە بۆ دۆخی واقیع .
لەم دوو تەوەرەدا دەگەین بەو ڕاستیەی یەکێتیی بەگشتی بۆ ناوچە دابڕاوەکان و کەرکوک پێویستە.
•ئـەزموونی یەکێتی لەگەڵ کەرکوکییەکان ئـەزموونێکی سەرکەوتوو بووە ، شاری کەرکوک شارێکی فرە پێکھاتەیە ، ئـاسان نیە سەرکردایەتی لەدەست لایەنێک بێت و بتوانێت سەرکەوتوو بێت بەڵام یەکێتی نەک تەنھا لە کەرکوک بەڵکو لەسنوری ناوچە دابڕاوەکان بەگشتی سەرکەوتوو بووە .
لەڕابردوو بینیمان خەڵکی کەرکوک چۆن لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی جیاوازدا ستایشی ڕۆلی یەکێتیان کردووە لە ئـیدارەدانێکی سەرکەوتووی شارەکە و بەدەنگوەھاتنی داواکارییەکانیان ،بەم دوایەش ئـەنجامی ھەڵبژاردنەکان سەڵماندی کەرکوک بەبێ یەکێتی فەراغی پێکەوە ژیانی ھەیە ، ھەر ئـەویش دەتوانێت ئـیدارەی شارەکە بکات.
•دۆخی واقیعیانەی کەرکوکیش وا دەخوازێت یەکێتی سەرکردایەتی شارەکە بەڕێوەببات ، چونکە مەترسیەکانی ئـێستای کەرکوک و گۆڕینی دیمۆگرافیا و مامەڵە کردن لەگەڵ پێکھاتەکان یەکێتی لەڕابردوو ئـەو ئەزموونەی کردووە و سەرکەوتوو بوە ئـێستاش بۆ ئـەم قۆناغە یەکێتی دەتوانێت ڕێڕەوی حکومڕانی شارەکە بەرەو باشی ببات و ھەموو پێکھاتەکان دوور لەڕق و کینە حکومڕانی شارەکە بکەن.
دانــا لقمان بۆتانی
چاودێری ســیاسی