‎بۆچی شۆڕشی ٨ی تەمووزمان کرد؟

  • July 29, 2024
  • Ahmed
  • 83 Views
‎بۆچی شۆڕشی ٨ی تەمووزمان کرد؟

‎ شۆڕشی ٨ ی تەموز داوای یەکێتیە دڵسۆزەکان و کەسوکاری شەهیدان بوو دژ بە ئەو سەرۆک تاقمە و بێمستەواکانی دەوروبەری.

دەقی نووسینەکەی شیرین یونس:

بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێ لەبابەتێک یان بدوێ لەسەر کەسێک پێویستە کردەوەکانی هەڵبسەنگێنێ نەک قسەکانی چونکە قسەی زل فەقیرەو هەمووکەس پێی دەوێرێ
‎پێش هەمووشت سوپاسی خودادەکەم کە بەچاوی خۆمان ئەوڕوداوانەمان دیت کە ئێستا باسی دەکەم

‎هەموو گەلی کورد بەگشتی خەڵکی هەرێم شاهێدن کە
‎هەمووڕۆژێک دەیان سکاڵا لەسەر ئەوتاقمە بە کاک بافڵ و کاک قوباد دەگەیشت کە بەتایبەت لەسەر سەرۆکی گروپەکەو براکانی و وەکیل و چڵکاو خۆرەکانی بازنەی یەکەم و بازنەی دووەم و سێیەم و دەیەمی دەهاتن ، تاوانەکانیان هێندەزۆربون لەژمار نەدەهاتن ، هەر لە بەرتیل وەرگرتن و سەرانەو داگیرکردنی زەوی و دەرهێنانی باجی دژەتیرۆر بۆ کچە مۆدێل و خەڵکی پیاو کوژوو تێکدانی ئاسایشی خەڵک و دەیان جۆر تاوانی تر تەنها لەماوەی یەک ساڵدا
‎ژمارەی تاوانەکان لەوساڵەدا بەهەزاران تاوان ئەژمار دەکرێت ، تاکارگەیشتە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی کوڕی سەرۆک مام جلال لەڕێگای کەسانی ترەوە
‎ئەمانە زۆر زۆر بەکورتی هۆکاری شۆڕشە سپی و جوانەکەی یەکێتیەکەی مام
‎بوو بەسەر دزو جەللادو بێ مستەواکان
‎ کردەوەکانی ئەو سەرۆک تاقمە و بێمستەواکانی دەوروبەری هێندە قێزەونە وەک یەکێتیەک شەرم دەکەم باسی بکەم ، هەرچەندە هەموومان لەدوای شەش مانگ بەئاگاهاتینەوە بەڵام هەمووتاوانێکیش سروشتی وایە لایەنی کەم شەش مانگی پێویستە تا دەزانرێت بۆیە شۆڕشی ٨ ی تەموز داوای یەکێتیە دڵسۆزەکان بوو ،شۆڕشی کەسوکاری شەهیدان بوو

‎ئیتر پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ زۆرگوتن قورئان خۆشە بۆیەش من درێژەی نادەمێ و دەڵێم هەرکەس توانی لەهۆکارەکانی شۆڕشی ٨ ی تەمووز تێبگات ئیتر دەتوانێ بزانێ ئەوتاقمە دەرکراوە کێبون و کێن و کێش دەبن لەداهاتوو ، من یەک داوام لە تەواوی خەڵک هەیە ئەویش ئەوەیە یەک تۆز وردبنەوە کاتێک لاهور جەنگی بوڕهان قسەدەکات چاوی و سەری دادەخاو شان و باڵی هەڵدەتەکێنێ کاتێک باسی حکومڕانی دەکات ئاخر کە قسەدەکات هەموو کردەوەدزێوەکانی دێتەوە بەرچاو بەڵام ئیتر مرۆڤ کە ڕوی قایم بوو ئیتر کە سۆنەبوو ، ئیتر کە لەسەر چەتەیی دەرکرا

‎ئیتر کە یەک ساڵ هەوڵی دا بەئەندامێکی سەرەتایی
‎وەربگیرێتەوەو وەرنەگیرایەوە ئەوا هیچ شتێکی پێ عەیب نییە ، ئێمە متمانەمان پێکردوو دەرفەتمان پێیدا ئەویش بێئەمەک بو بۆخوێنی شەهیدان و خەریکی بازرگانی و کاری ناسایایی بوو

‎من لەبەردەمی میلەتی خۆم ئەو نوسینەم نوسیوەو ئامادەی مەحکەمەی خوداشم ئەگەر یەک ووشەم ناڕاست نوسی بێت بۆیە داوای ئامۆژگاری من بۆی ئەوەیە کە ئەم قسە بێ بنەماو بازاڕیانە باری لاری ئەو ڕاست ناکەنەوە بەڵکو دەبێتە مۆرکێکی تری ڕەش بەنێوچاوانیەوە ، ئەو لەچەندمانگی ڕابروو وەک محامیەکی پارتی قسەی کردووەو ئێستا ئەو قسە زلانە چ سودێکی پێدەگەیەنێ؟

‎لەکاتێکدا درۆ و چەواشەکاری لەدوای مردن دەکرێ ، ئێستا هەموو کورد شایەدی قێزەونیەکەتانە بۆیە هەروشەیەک دەربارەی حکومڕانی بیکەیت تفێکەو بەڕوی خۆت دەکەوێتەوە

شیرین یونس

Ahmed
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو