دانیار ئەكرەم لەڕێی وڵات باس لە ئاژاوەكەی ساوثپۆرت دەكات

  • August 1, 2024
  • 124 Views
دانیار ئەكرەم لەڕێی وڵات باس لە ئاژاوەكەی ساوثپۆرت دەكات

دوێنێ، چوار شەممە، ٣١/٧/٢٠٢٤، لە شاری ساوثپۆرتی بەریتانیا، نارەزایەتیەكی فراوان ئەنجام درا و ئاژاوە و بریندار بوونی لێ كەوتەوە.

ڤیدیۆ/ دانیار ئەکرەم

دانیار ئەكرەم، چالاكوان، بە وڵات میدیای وت: كاتێك بە ڕێگاوە بووم و پیاسەم دەکرد بینیم ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لەگەڵ پۆلیس كەوتونەتە شەڕ و پێكدادان و شەقامەكانیش بە تەواوی پیس ببوون، لەوێ چەند گرتە ڤیدیۆیەكم بۆ سایتی وڵات میدیا، تۆمار كرد، بەڵام بارودۆخەكە زۆر خراپ بوو بۆیە كشامەوە.

ڤیدیۆ/دانیار ئەکرەم

دانیار ئەكرەم، دەشڵێت: ئاژاوەكە دوای ئەوەهات كە شەوی سێ شەممە، ٣٠/٧/٢٠٢٤، لە شارەكەماندا كەسێك بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر ژمارەیەك منداڵ لە پۆلێكی سەمای تایلۆر سویفت و سێ كچی منداڵ سەر دەبڕێت و چەند كچێكی بچوكیش بریندار دەكات.

سەبارەت بە نارەزایەتیەكە، دانیار ئاشكرای كرد كە بەپێی زانیاریەكان، زیاتر لە ٥٠ پۆلیس بریندار بوون و ژمارەیەكیش لە ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس شكێندراون و نزیكەی ١٠٠ كەسیش دەستگیركراون.

ڤیدیۆ/ دانیار ئەکرەم

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو