دەقی نوسینەکەی مەریوان وریا قانع:
ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە و ڕێی ناکەوێتە ناو ھیچ بەھەشتێکەەوە، بەڵکو یەکێکە لە تاوانبارەکانی ئەو جەنگەی دایناگیرساندوە و یەکێکە لەوانەش بەرپرسە بەرامبەر بەو ھەموو ماڵوێرانیی و کوشتن و خوێنڕشتنەی، دروستبووە. ئەو گوتاری شەھادەتەش کە ھێزە ئیسلامییەکان بەخەستی خستویانەتە گەڕ و باس لە چونی کوژراوەکان بۆلای خوا و بۆ بەھەشت دەکات، تەنھا یەک دەرەنجامی ھەیە: بێنرخکردن و گاڵتەکردنێکی کەموێنە بە ژیانی مرۆڤەکان.
مەریوان وریا قانع