بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی”نازەنین عەبابەکر”ھاوسەری عومەر سەید عەلی پرسەنامەیەکی ئاڕاستە کرد و رایگەیاند، خاتوو نازەنین نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو. لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕش و بەرگریکردن لەمافەکانی کورددا کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ…
برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی
بەڕێزان لە بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەر عەبابەکر کەریم
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر) ھاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو دەکەین و ھاوبەشی ماتەمتانین.
خاتوو نازەنین جگەلەوەی لە بنەماڵەیەکی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو، لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا ھاوشانی بەڕێزتان مایەوە و بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕش و بەرگریکردن لەمافەکانی کورددا کرد.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان