پاسێكی زیارەتكارانی پاكستانی وەرگەرا و 28 كەس گیانیان لەدەستدا

  • August 21, 2024
  • 90 Views
پاسێكی زیارەتكارانی پاكستانی وەرگەرا و 28 كەس گیانیان لەدەستدا

كۆمەڵەی مانگی سوور رایگەیاند، پاسێكی زیارەتكارانی پاكستانی لە رێگەی هاتن بۆ عێراق وەرگەڕاوە و گری گرت لە ئەنجامدا 28 كەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیكەش بریندارن.
كۆمەڵەی مانگی سوور لە ئێران رایگەیاند، پاسێك كە سەرنشینەكانی زیارەتكاری پاكستانی بوون، لەسەر رێگەی پارێزگای یەزد بەرەو چەزابە دەڕۆیشت، بە مەبەستی گەیاندنی زیارەتكاران بە كەربەلا، بەڵام لە رێڕەو دەرچووە و خۆی كێشاوە بە دیوارێكدا ە گری گرتووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامدا 28 كەس گیانیان لەدەستداوە، 23 كەسی دیكەش برینداربوون و برینی حەوتیان سەختە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو