کارۆخ سەید ڕزگار: پارتی لەڕێگەی لایەنگرانیەوە بە پلان کێشە بۆ دام و دەزگاکانی کەرکوک دروستەکەن

  • January 2, 2025
  • 70 Views
کارۆخ سەید ڕزگار: پارتی لەڕێگەی لایەنگرانیەوە بە پلان کێشە بۆ دام و دەزگاکانی کەرکوک دروستەکەن

#وڵات_میدیا#کوردستان

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان، کارۆخ سەید ڕزگار:

-سیاسەتی شەڕەنگێزانەی پارتی دژی پارێزگاری کەرکوک کە لە پشکیی کوردە نەک تەنها وەک یەکێتی تەماشابکرێت.

-پارتی لە ڕێگەی هەزاران لایەنگروو دەیان

ئەفسەروو دەیان بەرپرسیی بەڕێووبەرایەتی فەرمانگەکانی پارێزگاری کەرکوک کە لایەنگروو ئەندامی پارتی کێشە لە داموو دەزگاکانی ئەو پارێزگارە درووست دەکەن.

-نموونە ئەگەر بێتوو بەرێووبەری فەرمانگەیەک لە پشکیی یەکێتی بێت یاخوود هەرلایەنێکی کەبێت، جێگرەکەی پارتی بێت بەکیفی خۆی دەوام دەکات ئینتیزام ناکات بەکاتی دەوامەکەی خۆیی.

-لە ئەفسەرانی پارتی لە سەرجەم داموو دەزگاکانی کەرکوک کاردەکەن بۆ تێکدانی مەفرەقەکانی ئەوشارە وەک پێویست ئەرکی ئەمنی بەڕێوەنابن کەم تەرخەمن لە ئەرکی خۆیان.

-ئەو گەرەکانەی لە کەرکوک لایەنگری پارتی زۆرە لۆدێکیی زۆر دەخەنە سەر کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەوەی محاویلی کارەبای گەڕەکەکەیان بتەقێت و لەکاربکەوێت دواتر بڵێن تاوانی پارێزگارەی کەرکوکە و ئەرکەکانی وەک پێویست جێبە جێناکات.

-پارتی لەو شارە بەردەوام کێشە بۆ دامەودەزگاکانی حکومەت و هاوڵاتیانی کورد دەدۆزێتەوە بەتایبەت کاتێک فەرمانبەرێکی پارتی بزانێت موراجیعەکەی واتا ئەو کەسەی سەردانی دەکات یەکێتیە کێشەی بۆ درووست دەکات

تەنانەت پارتی

ڕێگەنادات دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کورد لەو شارە دامەزرێن بەردەوام لە بەغداد لە ڕێگەی نوێنەرەکانی خۆی لەو شارە کێشە درووست دەکات بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەوەی دانەمەزرێن بە بیانوی ئەوەی ئەو دەرچوانەی زانکۆ سەر بە یەکێتین پارتی تێدانیە:

بەم کارەی پارتی کە بەردەوام نۆکەری داگیکەران بووە پرۆسەی دامەزراندن لەو شارە پەک دەخات…

-لە درێژەی زانیاریکەدا هاتووە بەو پێیەی فەرمانگاکانی حکومەت بە ئەلیکترۆنی کراون دەبێت فەرمانبەر لەکات و ساتی خۆی بەسمەی دەستی بکات واتا ئامادەبونی لە فەرمانگاکەی خۆی بەڵام ئەو فەرمانبەرانی پارتی کاتێک بەسمەی ئامادەبوون دەکەن ناچەنە سەر کاریی پیشەی خۆیان دەڕۆنە دەرەوەی فەرمانگەکەی خۆیان تاوەکو کاتی تەو بوونی دەوام دووبارە بەسمەی دەرچوون دەکەن لێرەدایە کێشەکە ئەوەیە پارتی بەردەوامە لە درووست کردنی کێشە بۆ قەزێیی کورد بەتایبەت لەوشارە …..

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو