
ئەمڕۆ کەناڵی جەزیرەی قەتەری لێدوانێکی بەناوی جان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە بڵاوکردەوەو کە گوایە داوای لە شەڕڤانان کردووە چەک دابنێن و تیرۆر لە سووریادا قبوڵ ناکەن.
بەڵام عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی تۆژینەوەی فەڕەنسی ڕایگەیاند “جەزیرە درۆئەکات !!!” و دەربارەی لێدوانی وەزیرە فەڕەنسییەکە نووسیویەتی:
- هاوڕێیان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەد و هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەمەی جەزیرەوە قسەی کردوە و بەزمانێکی فەرەنسی پاراو گوتی : لە سووریادا کورد هاوپەیمانی فەڕەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا و دەبێت لە سووریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت.
- هەروەها گوتی : کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا چەکەکان بێدەگببن و بەسیاسیانە گرفتەکانە چارەسەربکرێن.
- بەداخەوە جەزیرە بەهەڵەبووبێ یان بە ئامانج، تەواوی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای تێکداوە و بەشێک لە میدیای کوردیش ڕاستەوخۆ لە جەزیرەیان وەرگرتوەتەوە و بڵاویان کردووەتە و کەوتوونەتە هەمان هەڵەوە، بەبێ بەدواداچوون.
