لەعیراق مووچەی مانگی یەك و لەهەرێم مانگی 11 دابەشدەكرێت

لەعیراق مووچەی مانگی یەك و لەهەرێم مانگی 11 دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی عیراق دابەشكردنی مووچەی كانوونی دووەمی راگەیاند و رەتیشی دەكاتەوە هیچ كێشەیەك لەدابەشكردنی مووچەدا هەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێكی زۆر لەمووچەخۆرانی هەرێم هەتا ئێستا مووچەی مانگی 11 ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.

وەزارەتی دارایی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا لەپێگەی فەرمی وەزارەتەکە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوەدەكات: “دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتی دەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوەكە: “ئەمڕۆ 5-1-2025، دەست بە تەمویلی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتیی عیراق بۆ مانگی كانونی دووەم كراو مووچەكانیان لەڕێگای بانكەكانی رافیدەین و رەشیدەوە خەرج دەكرێت، هاوكات رەتیكردەوە عیراق كێشەی پارەی نەختینەی بۆ مووچە هەبێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێكی زۆر لەمووچەخۆرانی هەرێم هەتا ئێستا مووچەی مانگی 11 ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووەو چارەنووسی مووچەی مانگی 12 شیان نادیارە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو