فراكسیۆنی یەكێتی بەدواداچوون بۆ ناردنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ هەرێم دەكات

  • January 14, 2025
  • 41 Views
فراكسیۆنی یەكێتی بەدواداچوون بۆ ناردنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ هەرێم دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی بەدواداچوون بۆ ناردنی نەوت لە بەغداد و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان دەكات.

چرۆ حەمەشەریف و سروە محەمەد، ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە لە بەغدادوە رەوانەی هەرێم بكرێت، سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراقیان كرد و لەگەڵ د. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت كۆبوونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا د. عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە ماوەیەكی نزیكدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆ هەر بەرمیلێكیش بڕی 50 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

هاوكات چرۆ حەمەشەریف داوایكرد، بەشە نەوتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن زیاد بكرێت، چونكە ناوچەیەكی سارد و شاخاویین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو