ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی تورکیا ڕایگەیاند داوا لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان کراوە چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەنەوە بەڵام تەنیا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک پەیڕەویان نەکردووە.
شەرع جەختی کردەوە کە کوردەکان یەکێکن لە ئەندامانی سەرەکی و کۆنی سوریا و ڕایگەیاند لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ هەسەدە بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتن و چارەسەری پرسی مافی و یاسایی کوردەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە خەڵکی کورد لە سوریا خەڵکێکی ڕەسەنن کە دەسەڵاتی پێشووی سوریا ئەوانی لە مافە سەرەتاییەکانیشیان بێبەشکردبوو.
لە کۆتاییدا شەرع جەختی کردەوە کە خاکی سوریا نابێت ببێتە شوێنێک بۆ هێرش بۆسەر وڵاتانی دراوسێ