بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ دەربەستانە بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، ژیانی خەڵکەکەمان و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان بە ویست و بەرژەوەندی هاووڵاتیان.
لەبارەی کێشەکانی بەغدا و هەولێر بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان کردەوە و ووتی؛ دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتەکەماندا بێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو