ئەڵمانیا پێشوازی لە بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانان دەکات

  • February 27, 2025
  • 157 Views
ئەڵمانیا پێشوازی لە بانگەوازی ئۆجەلان بۆ چەکدانان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە بە “دەرفەتێکی مێژوویی” ناو دەبات. وەزارەتەکە دەڵێت ئەمە دەرفەتێکە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەندین دەیەی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان.

گوتەبێژێکی وەزارەتەکە دەڵێت: “کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە، بەڵام پێویست بە هەنگاوی زیاتر دەکات. لە نێویاندا و لە سەرووی هەموویانەوە، رێزگرتن و دەستەبەرکردنی مافە کولتووری و دیموکراسییەکانی کورد لە تورکیا”.

هەروەها رایگەیاند: “وەک حکومەتی فیدراڵی، ئامادەین بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆسەیەکی لەم شێوەیە، ئەوەی پێمان بکرێت بیکەین”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو