ئایا بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەتەوە؟

  • March 3, 2025
  • 102 Views
ئایا بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەتەوە؟

روونکردنەوە لە نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

بەپێی روونکردنەوەکە، “لە چەند رۆژی رابردوودا چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین بەگشت لایەک رابگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان دیاری نەکراوە.”

وڵات میدیا – کوردستان
٠٣/٠٣/٢٠٢٥

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو