دانا لقمان بۆتانی چاودێری سیاسی
لەسەرووی ھەموو شتێکەوە دیالۆگی نیشتمانی لەسوریا بۆ نووسینەوەی دەستور و ئـامادەنەبوونی پێکھاتە ڕەسەنەکانی سوریا ،یەکێک بوو لەسەرەکیترین ھۆکارەکان کە نیگەرانیەکانی زیاتر کرد چونکە ھیچ یەکێک لەپێکھاتەکان لەداھاتووی سوریا بەشدارنابن ئـەمەش ھەر تەقینەوەی ئـەو دۆخەی لێدەکەوێتەوە .
لەئـێستادا دۆخی سوریا بەرەو پێشھاتێکی مەترسیداردا دەڕوات و بازنەی خۆپیشاندانەکان و دەستێوەردانی دەرەکی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن ، بەتایبەتیش ئـەمشەو یەکەمجارە لەدوای دەسەڵاتی نوێ ، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری ڕوویداوە و قوربانی لێکەوتۆتەوە ، تەقینەوە و دروستبوونی گرژیەکانیش بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە:-
1-دەسەڵاتی نوێ لەسوریا تا ئـێستا نەیتوانیوە دەسەلاتێکی بالا دروست بکات و لەھەموو سوریا یەک بڕیار و حکومڕان ھەبێت.
2-دروستنەکردنی متمانە لەنێوان پێکھاتەکانی سوریا دەبوو زۆر زووتر شەرع لەگەڵ پێکھاتەکان کۆبوونەوەی بەردەوامی ھەبوایە تا گەیشتن بە نووسینەوەی ڕێکەوتنی دوولایەنە.
3-دروستکردنی ھێزی چەکداری درووزەکان مەترسیەکی تر بوو لەسەر دەسەڵاتی نوێ دروستبوو کە پێکھاتەکانی سوریا ھێز دروست دەکەن.
4-ناوەندە لێکۆلینەوەکان و وڵاتانی ڕۆژئـاوا تا ئـێستا وەک ئـەکتەر تەماشای سوریا ناکەن بەڵکو چاودێرن بەسەر کاروبارەکانیان .
5-دادگای شەقام یەکێکی تر بوو لە بەربەستەکان کە بەھەڕەمی سەدان کەس زیندانی کراوە بەبێ ھەبوونی لێپێچینەوە و زانیاری پێشوەختە .