وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ رۆبیۆ، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە ئەمریكا بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە سەركۆنە دەكات كە لە لایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكان و جیهادییە بیانییەكانەوە ئەنجام دراون و بووەتە هۆی كوشتنی ژمارەیەك لە خەڵكی مەدەنی لە رۆژئاوای سوریا لە چەند رۆژی رابردوودا.
وەزیری دەرەوە جەختی كردەوە لەسەر هاوپشتیی ئەمریكا لەگەڵ كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكانی سوریا، بە تایبەت مەسیحی، دروز، عەلەوی و كورد، هەروەها سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانیان كرد.
لە كۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە دەسەڵاتدارانی كاتی سوریا كرد كە لێكۆڵینەوە لەم كۆمەڵكوژییانە بكەن و بكەرانی ئەم تاوانانە دژ بە كەمینەكان بخەنە بەر لێپرسینەوەی یاسایی.