پەیامی توندی ئەمەریکا بۆ عێراق سەبارەت بە بارمتە ئیسرائیلیەکە

  • March 10, 2025
  • 112 Views
پەیامی توندی ئەمەریکا بۆ عێراق سەبارەت بە بارمتە ئیسرائیلیەکە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “یەدیعوت ئەحرانۆت”، بەرپرسێکی باڵای عێراقی ئاشکرای کردووە کە ئادەم بۆهلەر، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری بارمتەکان، پەیامێکی ڕاستەوخۆی گەیاندووەتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە پەیامەکەدا، ئیدارەی ترەمپ داوای ئازادکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ، توێژەرە ئیسرائیلی-ڕووسییەکەی کردووە کە لە عێراق ڕفێندراوە، و هۆشداری داوە کە لە پێچەوانەدا عێراق دەبێت بەرپرسیارێتی لێکەوتە سیاسی و ئابوورییەکان لە ئەستۆ بگرێت.

بەرپرسە عێراقییەکە جەختی کردووەتەوە کە حکومەتی عێراق ماوەی چەندین مانگە بەردەوام کار لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکات و هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، بەتایبەت بۆ خۆدوورخستنەوە لە سزاکانی ئەمەریکا.

هەروەها بەرپرسەکە ڕایگەیاند کە چەندین هەوڵ دراوە بۆ پەیوەندیکردن بە ڕفێنەرەکانەوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە، ئەمەش مەترسی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆسیەکەی دروست کردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو