کەناڵی ئاڤا، جارێکی دیکە دوور لە ئەخلاق و ئیتیکی میدیایی لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات ٧ ی ئێوارەی ئەمڕۆدا هەواڵی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی ( تەنگی سەید محەمەد ) بڵاودەکاتەوە، كە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەی شەش سەد مەترە، بەڵام ئەوە شورەیی میدیایی و پێچەوانەی ئیتیکە ئەوەیە ناوی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ناهێنن و تەنانەت وێنەکەشی پیشان نادەن، کە لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە بە بەرچاوی هەموو میدیاکانەوە ڕاستەوخۆ پەخشکرا، ئەمەش ئەوپەڕی ڕەفتارێکی نائەخلاقی میدیاییە و نیشانەی نابەرپرسیاریەتی و ناراستگۆیی کەناڵەکە دەسەلمێنێت .
سەیرەکە لەوەدایە کە لەهەواڵێکی پێشوتریان لەسەر رووداوە جەرگبڕەکەی دکتورەکەی هەولێر پێشکەشکاری هەواڵەکان باسی گرنگی ئەخلاقی دەکرد، کەچی خۆیان پێوەی پابەند نابن.
بەشی بەدوداچوونی بۆردی ڕاگەیاندن
15/3/2025