ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:
ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی “لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.
سووتاندنی تایە کارێکی ناشارستانییە و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و کاریگەری نەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر سروشت و تەندروستیی هاونیشتیمانیان هەیە.