ئیسرائیل پەیامی توند بۆ شەرع ده‌نێرێت

  • April 3, 2025
  • 110 Views
ئیسرائیل پەیامی توند بۆ شەرع ده‌نێرێت

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە پارێزراوەکانی ناوخۆی سوریا دەمێننەوە و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە هەنگاو دەنێن، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سوریا كرد.

ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا بە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ فۆناغی ڕاگوزه‌ر، بە ناوی “ئەبو محەمەد جۆلانی” قسەی بۆ کرد و ده‌ڵێت، سوریا “باجێکی قورس دەدات ئەگەر ڕێگە بە هاتنە ژورەوەی هێزەکانی دوژمنکار لەگەڵ ئیسرائیل بدات”. ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردو بۆ سەر حەمما و دیمەشق “پەیامێکی ڕون و هۆشدارییە بۆ داهاتو، ڕێگە نادەین هیچ زیانێک بە ئاسایشی ئیسرائیل بگەیەنن”.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو