جەهەپە داوا دەكات هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا ئەنجام بدرێت

  • April 4, 2025
  • 103 Views
جەهەپە داوا دەكات هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا ئەنجام بدرێت

ئۆزگور ئۆزال، سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كردووە كە هەڵبژاردنی پێشوەختی لە وڵاتەكەدا ئەنجام بدات.

ئۆزال پێشنیازی كردووە كە ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە لە مانگی ئەیلول یان تشرینی یەكەمی ساڵی جاری ئەنجام بدرێت.

سەرۆكی جەهەپە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردسات نیوز جەختی لەوە كردۆتەوە كە ئەگەر پارتەكەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بدۆڕێت، ئەوا بەڵێن دەدات دەست لە كاری سیاسی هەڵبگرێت و لە گۆڕەپانی سیاسی وڵاتەكەی بكشێتەوە.

شایانی باسە، ئەم داوایەی سەرۆكی جەهەپە دوای ئەوە دێت كە لە 19ـی ئاداری ئەمساڵدا، ئەكرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ و كاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەوە دەستگیركرا.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو